گۆران نێت بەشداربوانی لە بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە

کۆمپانیای گۆران نێت بەشداربوانی ئاگاداردەکاتەوە کە بە هۆی بڕیارەکەی حکومەتەوە کە ماوەی ٧٢ کاتژمێر کارەبا نابێت ئەگەری ئەوە هەیە هێڵەکانیان ببڕێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی گۆران نێتدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لە بەرواری 19-10-2018 بۆ ماوەی48 کاتژمێر تا 72 کاتژمێر پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە بۆیە وێڕای ئامادەکاری تەواو بۆ بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانمان، ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ کە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانمان هەبێت".



AM:11:38:18/10/2018