هاوڵاتییه‌كی بیانی له‌سلێمانی ده‌ستگیركرا و ئاسایش ووردەکاریەکەی کارەکانی ئاشکرادەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، تێیدا هاتووه: له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و سپی كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره دراوێك و نه‌هێشتنی خستنه بازاڕ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاولاَتیان و داڕماندنی ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان، هێزه‌كانمان توانیان ڕۆژی 17/10/2018 له‌ناو شاری سلێمانیدا دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن".
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كانیشه‌وه، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: دوو كه‌سه‌كه یه‌كێكیان به‌ناوی(أ.ك. أ) كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ولاَتی كامیرۆنهو له‌دایكبوی ساڵی (1977)، ئه‌وی تریان ناوی(ب.ل.غ) خه‌ڵكی شاری سلێمانییه له‌دایكبوی ساڵی (1977).
ئاشكراشیدهكهن كه"ویستویانه بڕێكی زۆر له‌كاغه‌زی ڕه‌ش سپی بكه‌نه‌وه به‌جۆری دراوی (100) دۆلاری ئه‌مریكی و (500) یۆرۆی ئه‌وروپی، پێش هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خستنه ناوبازاڕه‌وه ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل و كاغهزهڕهشه ساخته‌كاندا به‌پێی مادده‌ی(456 یاسای سزادانی عیراقی) و كه‌سه‌كان ڕوبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه".
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له هاولاَتیان ده‌كات كهچاوكراوهبن له‌مامه‌ڵه‌كردن بهدراوهكانهوه و له‌كاتی بونی ههرگومانێك لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.