کۆیە...پۆلیس لەسەر شەڕی دوو بنەماڵە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی شەرەکەی دوێنێی کۆیە کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە، کەسێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.

عەلی عەبدوڵا، بەرێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی یەکەم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، شەوی ڕابردوو بەهۆی لەوەڕگاوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندەکانی قۆریتان و باغەزنێ لە سنووری ناحیەی تەقتەق ڕوویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک کوژراو و دوو کەسی تر برینداربوون.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند، هەر شەوی ڕابردوو توانیویانە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە ڕووداوەکە بە برینداری دەستگیری بکەن.

وتیشی" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە ئەگەر دەرکەوت کەسی تر تۆمەتبار بێت دەستگیر دەکەین ڕووبەرووی دادگای دەکەینەوە".

شەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای کۆیە ڕوویدا و بەوهۆیەوە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون کە لە باوکێک و دوو کوڕ پێکهاتوون



PM:02:11:18/10/2018