به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زوور داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی سنوری قه‌زای شاره‌زوور ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه مێش هه‌نگیان هه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌م ئێواره‌یه ده‌رمانی دژه مێروی زیانبه‌خش ده‌ڕێژین".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ"سپی میدیا" هاتووە، به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زوور، رایده‌گه‌یه‌نێت:ئاگاداری هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور و ناحیه‌ی وارماواو گونده‌كانی ئه‌و سنوره ده‌كه‌ین، ئه‌م ئێواره‌یه ده‌رمانی دژه مێروی زیانبه‌خش ده‌ڕێژین.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌گه‌رمێش هه‌نگیان هه‌یه بیكه‌نه‌ژووره‌وه تا ده‌رمانی دژی مێرووی زیان به‌خش و مه‌لاریای به‌رنه‌كه‌وێت، چونكه زیانی بۆمێش هه‌نگ ده‌بێت".
له‌كۆتای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ته‌ندروستی هاوڵاتییان له‌هه‌موو شتێ گرنگتره، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌رمان ڕشتنه‌ش پلانی ساڵانه‌یه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.