هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی رادەگەیەنرێت و یەکێتی و پارتی سێ وەزارەت وەردەگرن.
هەفتەی داهاتوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كابینەی نوێی حكومەتەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكات، كە لە 23 وەزارەت پێکدێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە یەكێتی و پارتی بەشداری لە حكومەتدا دەكەن و بەهەردوولا سێ وەزارەتیان پێدەدرێت، بەشێوەیەك پارتی هەرەیەك لە وەزارەتەكانی دارایی و كۆچ و كۆچبەران و یەكێتیش وەزارەتی داد بەدەستدەهێنێت.
هەروەها شیعەكان 12 وەزارەتیان لەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەبێت و پێكهاتەی سوننەش پێنج وەزارەت و چەند وەزارەتێكی دیكەش بۆ توركمان و كەمینەكان دەبێت.