قایمقامی کەلار، لە ڕاگەیاندراوێکدا خشته‌ى نوێی پێدانی كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18\10\2018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بەوە داوە، کە به مه‌به‌ستى پچڕاندنى كاره‌باى نیشتیمانى بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ، قایمقامیه‌تى كه‌لار خشته‌یه‌كى نوێى بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى شاره‌كه داناوه و پێویسته هه‌مووان به‌و خشته نوێیه كار به مۆلیده‌كانیان بكه‌ن.
قایمقامیەتی کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بڕیاره‌كه له سبه‌ینێ هه‌ینى 19/10/2018 بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاركردنى مۆلیده‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه: 12 نیوه‌ڕۆ بۆ 2ى پاشنیوه‌ڕۆ، 5ى ئێواره بۆ 11ى شه‌و، 12 شه‌و بۆ 5 به‌یانى.
لەو راگەیاندراوەی قایمقامیەتی کەلار، ئەوەش هاتووە "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك پابه‌ندى ئه‌و كاتانه نه‌بوو، به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاگادار بكه‌نه‌وه".