نەیمار هاندەرانی تۆپی پێی جیهان شۆک دەکات



جارێکی تر نەیماری ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو ئێستای یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بە بڕیارەکانی هەموو هاندەرانی تۆپی پێ لە جیهاندا شۆک دەکات و  دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
نەیمار لە ساڵی ٢٠١٧ بەبڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێڕمان وهەر ئەوکات هەموان بە چوونی ئەم یاریزانە شۆک بوون و ئێستاش لەم یانەیە دڵخۆش نیەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە.
ئەمڕۆ سەرجەم میدیا بە ناوبانگەکانی ئیسپانیا هەواڵی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بڵاو دەکەنەوەو رایان گەیاندووە نەیمار زۆر پەشیمانە لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنەو  حەز دەکات جارێکی تر درێسی پلاوگرانا بپۆشێتەوە.
ئەگەری گەڕانەوەشی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبێت ئەم یانەیە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات.




PM:05:38:18/10/2018