شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە لافاوی لەگەڵدایە.

محەمەد کەلاری شارەزای بواری کەشناسی لەگەرمیان بە "سپی" راگەیاند، لەڕۆژانی یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو. بەهۆی هاتنی دوو نزمە پەستانی دەریای سور و ناوەراست بارانێکی بەهێز لەناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی زۆری بارانەوە ئەگەری لافاو هەیە لەچەم و دۆڵە نزماییەکان و ئەوانەی سەرمەنهۆڵیان خراپە، کە ڕەنگە کێشەیان بۆ دروست بێت، هەروەها  ئەگەری بوونی هەورە تریشقەی بەهێز و تەرزەش دەکرێت لەگەلیدا.




PM:06:49:18/10/2018