ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە ١٨ی ئۆکتۆبەر لەئەنجامی وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك شۆفێره‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە كاتژمێر ٠٣:٣٠ له نزیك گوندى سێقوچان له سایدی هاتن بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركوك، ئۆتۆمبێلێك كرۆلای تاكسی وەرگەڕاوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئۆتۆمبێلێكە چه‌ند ته‌قله‌یه‌كی لێداوەو به ته‌واوی تێكشكاوە ئینجا وه‌ستاوه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوە له‌شوێنی رووداوه‌كه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی نه‌ده‌ناسرایه‌وه به ته‌واوی كه چ جۆریكه به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌ی و تێكشكانهكهیهوه.