ئاوازدانه‌ری كورد "هەڵکەوت زاهیر" لەسەر وێنەیەکی لەگەڵ خاتوو سوهاد تاڵه‌بانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماژەی بەوە کردووە، "رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م، وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خانمێكی چالاكی به‌ڕێزدا بڵاوكرده‌وه كه ناسناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خانه‌واده سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كه".
دەشلێت "به‌م بۆنه‌یه‌وه وێنه‌كه به ئه‌قارێكی سیاسی‌دا براوه و سنووری مافی مرۆڤ و مافی ژنێتیی ئه‌و خانمه‌ش به‌زێندراوه".
هەڵکەوت زاهیر ئەوەشی وتووە، "لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، من هونه‌رمه‌ندم و موڵكی هه‌موو كوردستان‌م، نامه‌وێ هیچ یارییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر حسابی من بكرێ، هه‌رگیز ئه‌وه‌ش جێی قبووڵ نییه كه‌رامه‌تی هیچ ئافره‌تێك له‌به‌ر هیچ هۆكارێك له‌كه‌دار بكرێ".
رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵكه‌وت زاهیر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی لە ئیستاگرام و فەیسبووک وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی سوهاد تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه، كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌وادارانی لێكه‌وته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له دایک بووی ساڵی 1972 شاری سلێمانییه لە‌تە‌مە‌نی پێنج ساڵیه‌وه دە‌ست بە خوێندنی میوزیک کردووە و پە‌یمانگای ھونه‌رە‌جوانە‌کان بە‌شی میوزیکی تە‌واو کردووە و لە ساڵی 1992 ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە و لە‌ھە‌مان ساڵ دە‌ستی بە کاری میلۆدی دانان کردووە و یە‌کە‌م کاری بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە، لە ساڵی 1996 بە‌مە‌بە‌ستی خۆێندن چۆتە ئە‌ڵمانیا و لە شاری (شتوتگارت) میوزیکی خوێندووه.