رۆژی هەینی له هۆڵی كۆنفرانسی كه‌مپی نوێ زانكۆی سلێمانی له قلیاسان چله‌ی ماته‌مینی بۆ دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، دكتۆره میهره‌بانه‌كه‌ی شار سازدەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی دكتۆره میهره‌بانه‌كه‌ی شار له هۆڵی كۆنفرانسی كه‌مپی نوێ زانكۆی سلێمانی له قلیاسان به‌ڕێوه ده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئاماده‌بوونتان ده‌ربڕینی وه‌فاو دڵسۆزییه بۆ ئه‌و كار‌و خزمه‌ته‌ی له ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌شی هاوڵاتیانی كردووه".
لایخۆشییەوە راگرایه‌تی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی هەینی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی له هۆڵی كۆنفرانس یاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رۆژی سێشەممە 4ی ئه‌یلولی 2018، پزیشكی بواری منداڵان د.جەمال ئەحمەد رەشید، لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و شه‌وی پێنجشه‌ممه 6-9-2018 ته‌رمەکەی گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و بەخاک سپێردرا.