بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی ڕێگای کەلار - ڕزگاری بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ ھەینی 19/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "ئاگاداری شۆفێران و بەکارھێنەرانی ڕێگای کەلار - ڕزگاری دەکەینەوە کە بەھۆی کارکردن لەو شەقامەدا، لادانی کاتی ھەیە و لە ھەندێک جێگادا شەقامەکە بە ھەردوو ئاڕاستە ئۆتۆمبێل ھاتوچۆی پێدا دەکات، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە کاتی بەکارھێنانی ئاڕاستەی (ڕزگاری بۆ کەلار) ئاگاداری تاسەکانی سەر ئەو شەقامە بن و خێراییەکانتان کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ و زیان نەبن.