وه‌زیری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی و په‌رستاری ده‌دات و به‌ڵێنی دامەزراندنیان دەدات.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، به تۆڕی هتواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی گشتی و ددان و ده‌رمانسازی و كۆلێژی په‌رستاریمان دامه‌زراندووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له دامه‌زراندنیان.
وتیشی: دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ئه‌و كۆلێژانه، په‌یوه‌سته به هه‌بوونی بودجه‌و بوونی پاره‌و هه‌بوونی شوێنی به‌تاڵ، به‌ڵێنیشیان پێده‌ده‌ین به‌پێی بوونی میلاكات، وه‌جبه به وه‌جبه دایان بمه‌زرێنین.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش بۆ دامه‌زراندنی 5 هه‌زار پزیشك وكارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌شوێنی ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی كه وازیان له كاره‌كانیان هێناوه، وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له گفتوگۆدان، وتیشی: پێمان وایه كه پێویسته شوێنی ئه‌و كه‌سانه پڕبكرێته‌وه كه مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان كردووه.
د. رێكه‌وت جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جدی له‌و داواكارییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌و دامه‌زراندنی ئه‌و ژماره پزیشك و كارمه‌نده‌ش پێویستی به ئاماده‌كردنی بودجه‌و دابینكردنی میلاكاته.