گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سارا عه‌لی كچە بەندبێژ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆتەوە کە ناوبراو لەکاتی گۆرانی ووتندا دەگری.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه و له زۆربه‌ی هه‌ژماره‌كانی نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و ئینستاگرامدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و كچە بەندبێژە له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدایه و گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گۆرانی بكاته‌وه ده‌گریێت.
سارا و خه‌نده عه‌لی، دوو كچە هونەرمەندی میللین، گۆرانی و به‌ند ده‌ڵێن.