هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی سوری و عەرەبی، تۆفیق عەششا، ئەکتەری بواری تەمسیل و دراما کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی سوریا بلاویان کردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٩ ی تشرینی یەکەم هونەرمەندی رۆڵە خراپ و شەڕەنێزەکانی سوریا و عەرەب تۆفیق عەششا کۆچی دوایی کرد.

ئەو میدیانە ئاشکرایان کرد کە هونەرمەند لە نەخۆشخانەی ئەسەد لە دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.

تۆفیق عەششا لە دایکبووی ١٩٤٨ سوریایەو ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیەوە لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.



PM:08:34:19/10/2018