راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی یاریەکەی لیڤانتی دەکات

ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لۆپتیگی باسی لە یاریەکەی لیڤانتی کردو رایگەیاند زۆر تامەزرۆی ئەو یارییەین.
لۆپتیگی رایگەیاند ئێمە دەمانەوێت بردنەوە تۆمار بکەین و  دڵی هەموو هاندەرەکانمان خۆش بکەین، ئێمە دەبێت تا کۆتایی وەرز چاوەڕوان بین، یاری سیڤییا یارییەکی قورس دەبێت ئەوان کەلە رەقن و ئێمەش دەمانەوێت یاریەکە ببەینەوە.
هەروەها رایگەیاند بڕیار لەسەر یاریزانە بانگکراوەکان نادەم تا کۆتا راهێنان و لە ئێستادا تەنها کارڤاخال ناتوانێت ئامادە بێت، ئیسکۆ و بنزیمەو بەیڵ بە باشی راهێنانیان کردووەو ئامادەن  و دەتوانن یاری بکەن.




PM:09:43:19/10/2018