هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

ھونەرمەندی ناسراوی کورد، ئیسماییل پاکزاد ناسراو بە سمکۆ خەڵکی شاری مەھاباد لە تەمەنی ۵۸ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سمکۆ، ساڵی ۱۹٦۰ی زایینی لە گوندی "نۆبار"ـی شاری بۆکان لەدایک بووە. لە ساڵی ۱۹۷٦ی زایینی لە ماڵی گەنجانی شاری مەھاباد دەستی بە فێربوونی کاری ھونەری شێوەکاریی کردووە و لە ساڵی ۱۹۷۸ی زایینی لە پێشبڕکێیەکی ھونەری شێوەکاریی سەرتاسەریی ئێراندا پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە و میداڵی زێڕی ئەو پێشبڕکێیەی پێ بەخشراوە.

مامۆستا سمکۆ بەشداریی زیاتر لە بیست پیشانگەی تایبەت و گشتیی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستانی کردووە و ھونەرەکەی خستووەتە بەر دیدی بینەران و ھونەردۆستانی کورد، دواجاریش لە مۆزەخانەی نیشتمانیی "ئەمنە سوورەکە" لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ھونەرمەند خاتوو سارا تەڵایی لە پیشانگەیەکی تایبەتدا ٥٢ بەرھەمی شێوەکاریی خۆی نمایش کرد.




AM:09:13:20/10/2018