وه‌زاره‌تی دارایی، ڕایگەیاند لابردنی پاشه‌كه‌وت پێویستی به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه و گەشبینیشن لە 2019دا پاشەکەوتی موچە بە تەواوی هەڵبگیرێت.
په‌ری نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو بڕیارێك بووه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌رچووه، لابردنیشی پێویستی به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه.
دەشڵێت "لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه ته‌نیاو ته‌نیا به‌بڕیارێك ده‌بێت كه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێت، ئه‌ویش به‌پشتبه‌ستن به زۆربوونی داهاته‌كانی نه‌وت و ناوخۆ و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه دێت".
ڕوونیشی کردووەتەوە "ئێمه ناتوانین بڵێین له‌ماوه‌ی چاوتروكانێكدا سیستمی دابه‌شكردنی موچه ده‌گۆڕین و پاشه‌كه‌وت لاده‌به‌ین، به‌ڵكو ئه‌مه له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند گه‌شبینین به‌وه‌ی كه له‌ساڵی 2019 پاشه‌كه‌وتی موچه به‌ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن.