یەکێتی بەتەمای دوو وەزارەتە

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" ئەگەر چوار وەزارەت بەر کورد بکەوێت، یەکێتی دوو وەزارەتی پێدەدرێت".

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامم مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەم ھەفتەیەدا کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی رادەگەیەنرێت".

وتەبێژەکەی یەکێتی وتیشی "ئەگەر له‌ حکومه‌تی نوێی عێراقدا 3 وەزارەت بەر کورد بکەوێت ئەوا وەزارەتێک پشکی یەکێتییە، ئەگەر چوار وەزارەتیش بێت، ئەوا یەکێتیی دوو وەزارەتی بەردەکەوێت".

هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە داوای جێگری سەرۆک وەزیران دەکات و چاوی لەسەر وەرگرتنی وەزارەتێکی سیادیشە.



PM:03:53:20/10/2018