گۆڕان بڕیاری بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی دەدات

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٢٠ ی تشرینی یەکەم بڕیاری دا لە ماوەی سێ مانگدا کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەکە ساز بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە لە ماوەی سێ مانگدا کۆنفرانسی نیشتمانی سازبکات.

دەربارەی بەشداریکردن لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمدا کە بڕیارە دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان پارتی راسپێردرێت پێکبهێنێت، گۆڕان چاوەڕوانی راگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، پرسی بەشداریکردنی گۆران لە حکومەتی ئایندەی عێراقدا شوێنێکی ئەوتۆی لە کۆبوونەوەکەدا نەگرتووە.

بڕیارە پاش کەمێکی تر گۆران لەمەڕ ئەو کۆبوونەوەیە بەیاننامەیەک بلآوبکاتەوە. 



PM:06:18:20/10/2018