هۆشداری دەدرێتە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پێکهاتەی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدەن لە پەراوێز خستنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و داوا دەکەن پۆستێکی سیادییان پێبدرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تشترینی یەکەمی ٢٠١٨ لەلایەن هەشت پەرلەمانتاری پێکاتەی تورکمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوەو وێنەیەکی بەیاننامەکەش دەست "سپی" کەتووە، تیایدا ئەو پەرلەمانتارانە هۆشداری دەدەنە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەتی عێراق لە پەراوێزخستنی پێکهاتەکەیان لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا.

ئەو پەرلەمانتارانە کە لە خوارەوەی بەیاننامەکەدا ناویان هاتووە، داوا لە عادل عەبدول مەهدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت عێراق دەکەن، کە پۆستێکی سیادیان پێبدرێت بە تایبەت لە سەرۆکایەتی کۆمار، ئەوەش وەک مافێکی پێکهاتەی تورکمانی لە پێناو گێرانەوەی مافی زەوتکراویان.

دەقی بەیانامەکە:

PM:09:14:20/10/2018