ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ پێشەنگی خولی ئیسپانیاو میسی توشی پێکان بوو



لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەی لە یانەی سیڤییا، گەڕایەوە بۆ پێشەنگی خولەکە، بەڵام ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی لیۆنێل میسی بەهۆی پێکان لە دەستیدا لە دەستدا.
بەرشەلۆنە توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوەو گۆڵەکانیش میسی و کۆتینیۆ و راکیتچ و سواریز تۆماریان کردو دوو گۆڵی سیڤییا یاریزانان، سارابیاو مۆرێڵ تۆماریان کرد.
بەهۆی توشبوونی میسی بە پێکان، لە ئێستا ئەو یاریزانە لە یانەی بەرشەلۆنە دڵەراوکێی دروستکردووەو چاوەڕوانیش دەکرێت بەشداری هەردو یاری ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکان و ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ نەکات.
بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی لە ٩ هەفتەدا گەیاندە ١٨ خاڵ و تاکلایەنە پێشەنگی خولەکەیە.





PM:11:06:20/10/2018