وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لا هاوڵاتیان دەکات له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، هێمنی بپارێزن و خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی به‌دوور بگرن.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕیی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، هێمنی بپارێزن و خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی به‌دوور بگرن.
دەقی پەیامەکە:
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیشانی جیهان دا و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه.
داوا له هاووڵاتیانی كوردستان و لایه‌نگرانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ده‌ربڕینی خۆشی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی ناشارستانی وه‌ك ته‌قه‌كردن و سه‌ر و ماڵ و ئارامیی هاووڵاتیان بپارێزن خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی و مه‌ترسیدار به‌دوور بگرن.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
20/10/2018