گۆڕان‌ و کۆمەڵ و یەکگرتوو لە کۆمسیۆن ئیمزای ئەنجامەکانیان نەکرد

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆی نۆ ئەندام پێنج ئەندامی پارتی و یەکێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان پەسەند کردو چوار ئەندامی تر کە نوێنەرانی گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ بوو واژووی ئەنجامەکانیان نەکرد.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن کە ئەویش خۆی یەکێکە لەوانە واژووی ئەنجامەکانی نەکرد، رایگەیاند بایکۆتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان کردووە.

کۆمسیۆن لە زاری هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنەوە رایگەیاند ١١٩ هەزارو ٦١٧ دەنگ پووچەڵکراوەتەوە کە لە ٩٦ سندوقدایە، لە دهۆک ١١ سندوق و لە هەولێر ٥٩ سندوق و ٢٧ سندوق لە سلێمانی پووچەڵ کرانەوە.  
 

PM:11:37:20/10/2018