ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو شەممە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی کۆمسیۆن بۆ 100 کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم لایەنەکان دەنگەکانیان بەمشێوەیەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان:686،070 دەنگ-  45  کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان:319،912 دەنگ-  21  کورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان:      186،903 دەنگ- 12  کورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ:    127،115  دەنگ-  8   کورسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان:109،494 دەنگ-  7  کورسی
هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح:  79،434 دەنگ -   5  کورسی
هاوپەیمانی سەردەم:        15،581   دەنگ  -  1  کورسی
لیستی ئازادی:              8،063    دەنگ   - 1 کورسی

هەروەها 11 کورسی پێکهاتەکان بەمشێوەیەیە:

- ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: 3 کورسی
- گەشەپێدانی تورکمانی:  2 كورسى           
- چاکسازی تورکمانی:  1  كورسى
- لیستی میللەت:     1 كورسى
- بەرەی تورکمانی:  1 کورسی
- لیستی رافیدەین:  1 کورسی
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری، 1 کورسی
- قەوارەی تاکی ئەرمەن: 1 کورسی

هەروەها سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند، دەنگەکانی 96 بنکەی دەنگدان کە دەکاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵکرانەوە، بەجۆرێک لە دهۆک 11 بنکە، لە سلێمانی 27 بنکە و هەولێر 59 بنکە پووچەڵکراونەتەوە.



PM:11:39:20/10/2018