چوار ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆن واژوو لەسەر ئەنجامەکان ناکەن و بەیاننامەیەک بلاودەکەنەوە

چوار ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولێ پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەنەوەو واژوو لەسەر ئەنجامەکانی ناکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەکەی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا چوار ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم کە ناوەکانیان لە خوارەوەی راگەیەنداروەکەدا هاتووە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەت دەکەنەوەو ئاماژە بەوە دەکان، بەهۆی پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکان و وەرنەگرتنی رای ئەندامانی کۆمسیۆن لەسەر ئەنجامەکان و کەموکوڕی پرۆسەکە دەنکمان پێنەداو و ئەنجامەکان رەت دەکەینەوەو پەسەندی ناکەین.







AM:12:02:21/10/2018