جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە پەیامێکدا، داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌ل لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه هه‌ڵبده‌نه‌وه.
دەقی پەیامەکە:
له كۆسره‌ت رهسولهوه بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایانم له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان
دوابه‌دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پرۆسه دیموكراتییه له گه‌لى كوردستان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م و سوپاسی خۆشمان ئاراسته‌ى تاك به‌تاكى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین كه متمانه‌ى خۆیان به نوێنه‌ره‌كانى خۆیان به‌خشیه‌وه.
له‌م قۆناغه نوێیهداو له‌دواى كۆتایی هاتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان، داوا له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لى كورد گه‌وره‌تره له هه‌ر لایه‌نێك كه خۆی له قه‌زیه‌كه به گه‌وره‌تر بزانێ.
گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌ممان، ئه‌وه له هه‌موومان ده‌خوازێ كه كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین و به‌شداربین له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنى زیاتر بۆ خزمه‌تى كوردستان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیانمان، ئه‌وه‌ش به به‌شدارى هه‌موومان و وه‌لانانى ململانێكانمان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك گرنگه هه‌موومان له لایه‌نه كوردستانییه‌كان بتوانین پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك تیم به‌شداربین له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و سه‌ندنى ئه‌و ئیستحقاقانهى به‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێ له‌پێناو به‌شدارییه‌كى كاراتر له به‌غداو به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
21/10/2018