پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کورد وازهێنانی لەکارەکەی راگەیاند

یاسین عمر ئیبراهیم،پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆران وازهێنانی خۆی لە کەناڵەکەی راگەیاند.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەتووە، تیایدا، یاسین عمر پێشکەشکاری بەرنامەی وانەر بوو، وازهێنانی لە کەناڵی کەی ئێن ئێن راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، دوای هەشت ساڵ لە کارکردنی بەردەوام لە کەناڵی کەی ئێن ئێن بەنیازم ماڵیاواییتان لێبکەوم و دەستلەکارەکەم بکشێنمەوە.

دەشڵێت، جگە لە هەستی حەنین و قەرزارباری و دڵتەنگی بۆ جێهێشتنی کەناڵەکە لەم ساتە دژوارەدا هیچ شتێکی دیکەم نیە.





PM:08:43:21/10/2018