سکاڵا لەسەر شیرین عەبدولوەهاب تۆماردەکرێت

بۆ جارێکی دیکەو دوای ماوەیەک لە کێشە یاساییەکانی هونەرمەندی ناوداری میسری "شیرین عەبدولوەهاب" سکاڵای یاسایی لە دژی تۆماردەکرێت.

میدیا عەرەبیەکان بڵاویانکردۆتەوە، کە کۆمپانیای( نجوم ریکۆردس) گرێبەستی لەگەڵ شیرین کردووە، بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی و رایگەیاندووە، کە شیرین پابەندی بەندەکانی رێککەوتنەکەیان نەبووە، بۆیە سکاڵای یاساییان لە دژی تۆمارکردووە.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، کە لەساڵی 2013 واژوو کراوە، پێویستە ئەو هونەرمەندە لەماوەی ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێکدا ئەلبومێک گۆرانی بەرهەم بهێنێت و لەماوەی سێ ساڵدا سێ ئەلبوم بەرهەم بهێنێت، بەڵام تا ئێستا ئەو هونەرمەندە یەک ئەلبومی بەرهەم هێناوە.

پێشتریش شیرین له‌ ئاهەنگێکیدا،بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی"نەشیاو" کە تیایدا ئیهانەی روباری نیل-ی کرد، بەوەی ئاوه‌كه‌ی پیسە، لەسەر ئەم قسەی دادگای میسر سزای ٦ مانگ زیندانکردن و غەرامەکردنی بە 10 هەزار جونەی میسری، بۆ ده‌ركرد.


AM:11:13:22/10/2018