کۆمەڵی ئیسلامی: هێشتا زووە بۆ بڕیاردان

کۆمەڵی ئیسلامی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بەشداریکردن یان نەکردنی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان نەدا و ڕایگەیاند، هێشتا زووە بۆ ئەو بڕیارە.

رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژە بەوەکرد، لە ئایندەدا بڕیار لەسەر بەشداریکردن یان نەکردنی حکومەتی داهاتوو دەدەن و چاوەڕوانی گفتوگۆکان دەکەن.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە ئیدانەی ساختەکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تانەیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەن.

هاوکات ئیدانەی شێوازی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کرد و رایگەیاند، بەبێ گوێدانە سەرنجی چوار ئەندامەکەی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بووە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ کۆبووەوە و بە وتەی وتەبێژی ئەو حزبە، بڕیار بوو ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پرسی بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی هەرێم یان ئۆپۆزسیۆن بوون دەدات.



PM:04:20:23/10/2018