مەسعود بارزانی: چەند هەواڵێکی ڕووداو ڕاست نین

نوسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند هەندێک هەواڵی ڕووداو کە لەسەر ناوی بەربژێرەکان و پشکی پارتی بڵاویدەکاتەوە ڕاست نین.
لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە "ماوەی دوو رۆژە تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاودەكاتەوە".
ڕاشیگەیاند لێرەدا رایدەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیارییانە راست نیین. تاوەکو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكانی بەغدا رادەگەیێنێت.



PM:09:26:23/10/2018