خووشکە گۆرانبێژەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ناو کاتیا ئەڤیرۆ وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەمڕۆ ٢٤ ی تشرینی یەکەم، کاتیا ئەڤیرۆ، کە گۆرانیبێژێکی ناسراوی پۆرتوگالە وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردووەتەوە و کە درێسێکی یانەی یۆڤێنتۆسی پۆشیوە.
کاتیا نووسیوویەتی "گەمژانەیە ئەوانەی کە پێیان وایە کات بوەستێنرێت، ئەوانە خۆیان هەرگیز لە باوەشێکدا نەبوونە".
خوشکەکەی کریستیانۆ، گۆرانیبێژێکی ناسراوی پۆرتوگالە و لە ساڵی 1976 لە شاری مادێرا لە پۆرتوگال لە دایکبووە و لە ساڵی 2005 یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو کردووەتەوە، هەردەم بە گوتەکانی لەسەر براکەی، لە نێو میدیاکاندا هەرادەنێتەوە و بەردەوام وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە قسە و توانج لەسەر ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەکەن.