پەکەکە پلانی ساڵی نوێی خەباتی خۆی ئاشکرا دەکات

پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ ‌هێزەکانی تورکیا، پالانی ٤١ ساڵی خەباتی خۆی ئاشکرا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرای دەکەن " کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هەفتەی دەستپێکی مانگی تەشرینی یەکەمدا سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەرخۆدانی ٤٠ ساڵەی حزبەکەمان بە پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی ئیمرالی و ڕۆحی شەهید دەلال ئامەد و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەکەمان بەرز ڕاگیرا، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی هەموو لەمپەرەکانی تێکۆشانی ئازادیمان قسەوباسکرا و پلانێک بۆ ٤١-ەمین ساڵ دیاریکرا، لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر بنەمای بڕیار و ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەمان لە ٤١-ەمین ساڵی تێکۆشانماندا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و بەدڵنیاییشەوە سەردەکەوین".

پەکەکە داوا دەکات لە شەڕڤانانی یەپەگەو خەڵکی رۆژئاوای کوردستان شاری عفرین لەدەستی تورکیا رزگار بکەن و داوا دەکەن" بانگەوازیی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وهێزە ئازادیخوازەکانی ئەو ناوچانە دەکەین، کە بەرخۆدانی سەردەم لەدژی داگیرکاریی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گەشتر بکەن بکەن و عەفرین ئازاد بکەن".


دوای کۆبونەوەکە کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. دەقی بەیاننامەکە:

کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هەفتەی دەستپێکی مانگی تەشرینی یەکەمدا سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەرخۆدانی ٤٠ ساڵەی حزبەکەمان بە پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی ئیمرالی و ڕۆحی شەهید دەلال ئامەد و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەکەمان بەرز ڕاگیرا، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی هەموو لەمپەرەکانی تێکۆشانی ئازادیمان قسەوباسکرا و پلانێک بۆ ٤١-ەمین ساڵ دیاریکرا، لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر بنەمای بڕیار و ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵانەمان لە ٤١-ەمین ساڵی تێکۆشانماندا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و بەدڵنیاییشەوە سەردەکەوین.

لەکۆبوونەوەکەدا ٤٠-ەمین ساڵی تێکۆشانمان لەسەر هەموو ڕووەکانەوە قسەکرا، هەموو لایەنەکانی قۆناغی نوێی سەرکەوتنی ڕەقە و هێزەکانی سووریا قسە و باسی لەسەر کرا، لە کۆبونەوەکەدا هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە  بۆ سەر عەفرین، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لێلیکان، شەنگال و باکوری کوردستانمان تاوتوێکرد و ئەنجامەکانی ئەو بەرخۆدانە لەدژی ئەوهێرشانەمان و گرینگی بۆسەر چارەنووسی ڕۆژهەلاتی ناوین وکوردستان تاوتوێ کران.

لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی پارتەکەمان و گەلەکەمان بۆ وەدیهاتنێ ژیانێکی ئازادە و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن هی ئێمەیە.
' دەرفەتی گەورە بخرێنە روو'
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها شەڕی سێیەمی جیهانی کە لە ئێستادا لە ناوچەکەدا ڕوودەدات تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ئەو بابەتە، کە سیستم و دامەزراوەکانی پاش شەڕی دوویەمی جیهانی لەناوچوون. هەروەها وەبیرهێنرایەوە، کە ئەو هێزانەی شەڕی سێیەمی جیهانی بەڕێوەدەبەن ناتوانن پلانێکی وەها دابنێن کە کۆتایی بەو شەڕە بهێنن، ئەگەر ئەو شەڕە قوولتر بێتەوە دەرفەت و هەڕەشە بۆ  گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە دروست دەکات.

'بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە/

لە کۆبونەوەکەدا پشتڕاست کرایەوە بەرخۆدانی ٤٠ ساڵەی پەکەکە لە ناوچەی وڵاتانی عەرەبی و هەروەها لە ئاستی جیهانیدا سیاسەت و عەقڵییەتی ئەو هێزانەی گۆڕیوە، کە بەها دیموکراتییەکانیان ئینکار دەکرد، بەڵام دەوڵەتانی ئێران و تورکیا هێشتا بەردەوامن لە سیاسەتی نکۆڵیکردنیان، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا ڕوون کراوەتەوە ، کە پێویستە لە بەرامبەر ئێران بە شێوەیەکی هاوسەنگ و هەستیار هەڵوێست بگرین و لەدژی دەوڵەتی تورکیش شەڕی شۆڕشگێڕانە پێش بخەین.

'کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان'

کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە دەربارەی  ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالیش قسە و باسی کرد و بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو ئەشکەنجانە و گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان، هەروەها بە مەبەستی دابینکردنی پێشمەرجەکان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بڕیارماندا کەمپەینێک لەسەر ناوی "گۆشەگیریی تێکبشکێنە، فاشیزم بڕووخێنە و کوردستان ئازاد بکە" دابمەزرێت. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازیی هەموو هێزەکانی گەریلا، ڕێکخراوەکانی گەنجان و ژنان، هێزە سیاسییە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، کە خاوەنداریەتی لەو کەمپەینە بکەن و پشتگیریی ئەو کەمپەینە بکەن و بۆ بەهێزکردنی چالاکی ئەنجام بدەن.

باکووری کوردستان و تورکیا
لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بانگەوازیی لە هەموو گەلی کورد، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراسیخوازەکانی باکووری کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا کرا، کە بەرخۆدانی هاوبەش لە دژی فاشیزم ئەنجام بدەن و بەو شێوەیە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێننەوە.

گەلانی باکووری سووریا

بانگەوازیی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وهێزە ئازادیخوازەکانی ئەو ناوچانە دەکەین، کە بەرخۆدانی سەردەم لەدژی داگیرکاریی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گەشتر بکەن بکەن و عەفرین ئازاد بکەن، لەسەر بنەمای شەڕی ڕاستەقینەی گەل و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکرات لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک تێکۆشان بکەن و بەشێوەیەکی چالاکی بەشداری کەمپەینی ناوبراو ببن.
گەل و هێزەکانی باشووری کوردستان

بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان و هێزەکانی باشووری کوردستان ئەوەیە، کە لەدژی هێرشەکان و داگیرکارییەکانی فاشیزمی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هەڵوێست بن و بەرخۆدان بەرفراوان بکەنەوە، بۆ ئەوەش بەشداری کەمپەینی ناوبراو بن.

گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بانگەوازیی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەین، کە خۆیان ڕێکبخەن و فاشیزم تێکشکێنن، هەروەها بە مەبەستی ئامادەکردنی پێشمەرجەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەشداری ئەو کەمپەینە ببن.

گەلی کورد لە دەرەوەی وڵات
بانگەوازیی گەلی کورد لە دەرەوەی وڵاتیش دەکەین، پشتگیریی تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بکەن و بە چالاکییە جیاوازەکان هەوڵ بدەن و بۆ ئازادیی رێبەر گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان.

'پێشەنگایەتی بەهێزتردەبێت'

لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوندی پەکەکە کە بە ڕەخنە و ڕەخنەدان لەسەر بابەتەکانی پارتەکەمان، گەریلا و نەتەوەی دیموکراتیک بووین و هەروەها بڕیارمان داوە، کە حزبەکەمان پێشەنگایەتی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی پێش بخات، لەسەر ئەو بنەمایەش بانگەوازیی هەموو میلیتانەکانی بزووتنەوەکەمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، کە ٤٠-ەمین ساڵی پەکەکە بە ئەنجامدانی چالاکی پیرۆز بکەن و لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە وردی لە ڕاستیی ڕێبەرایەتی و شەهیدان تێبگەن، بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە پێشوازی لە ٤١-ەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەکەین.

'هێشتا ئامادە وبەباوەڕە'

لەسەر ئەساسی کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان لە جاران ئامادەتر و بەباوەڕترین و دەکەوێتە چوارچێوەی ساڵی بەرخۆدانی و سەرکەوتن. ئەمسال لە هەموو ساڵەکان شەڕ قورستر دەبێت و لە ئەنجامیدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێت، لە ساڵی ٤١-هەمیندا سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکدەشکێنین، هەروەها یادی ٢٦-ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدی گەورە هەڤاڵ بێریتان دەکەینەوە و لەو ڕێگەیەشەوە هەموو شەهیدان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە بانگەوازیی لە گەلەکەمان و دۆستانیشمان دەکەین، کە تێکۆشان بۆ ژیانی ئازاد و ئازادیی ڕێبەرایەتی بەشێووەیەکی ڕێکخراوتر و بەهێزتر بەڕێوەببەن.



PM:07:06:24/10/2018