ڤیدیۆ...مەحمود سەنگاوی بە توندی هێرش دەکاتەسەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر قسەپێوتن بەو کەسولایەنانەی بۆ پیرۆزبایی سەردانی بەرهەم ساڵحیان کردووە بەبۆنەی بوون بە سەرۆککۆماری عێراق بە توندی هێرش دەکاتە سەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سایسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند، لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا تا ئێستا کۆمەڵێک خەڵک دژی گەورەبونی یەکێتین.

وتیشی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە خوشکی هێرۆخانە، لەسەر کاندید کردنی بەرهەمساڵح و چوونی پێشمەرگەکانی یەکێتی و فەرماندە و کادرەکان بۆلای بەرهەم ساڵح بۆ پیرۆزبایی شتێکی نوسیوە و هێڕش دەکاتە سەریان و بە "مەیمون" وەسفیان دەکات.

سەنگاوی لەبەرامبەردا بە توندندی هێڕش دەکاتەسەر شاناز ئیبراهیم و چەند وتەیەکی ئاڕاستە دەکات، کە لە بەشێکی ئەو قسانەیدا دەڵێت،"ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە ئەو نەیدەتوانی گۆڕی باوکی بێنێنەوەو لە گردی سەلیم بەگ بینێژێت"



PM:08:52:24/10/2018