كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق
بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.
کەمێک پێش ئێستا كۆبوونەوەی
پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بۆ تاوتوێکردنی داوای بەشێک لە فراکسیۆنەکان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.
بەپێی سەرچاوەیەک لە نێو پەرلەمانی عێراق، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانى سائیرون و فه‌تح و میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننه داوا ده‌كه‌ن دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دوابخرێت و بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و داوایه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ٣٠ خولەک دواخرا.
بە وتەی سەرچاوەکە، ئه‌و فراكسیۆنانه داوایان كردووه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌رى و نه‌زاهه لێكۆڵینه‌وه له‌و كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیش بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ دوابخرێت.