پەرلەمانی عێراق دوو کاندیدی لە كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى دوورخستەوە

دانشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دانگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەردەوامە و دەنگ بە زۆربەی وەزیرەکان دران و دوو وەزیریش دوور خرانەوە.

دوای  یەک کاتژمێرو نیو لە دواخستنی، پەرلەمانی عێراق هەریەكە لە فالح فەیاز، وەك كاندیدی وەزیری ناوخۆ و حەسەن رووبەیعی وەك كاندیدی وەزیری رۆشنبیری دورخستەوە.

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای گفتوگۆی سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بۆ ماوەى یەک کاتژمێرو نیو دەستیپێکردەوەو پەرلەمانتاران دەنگیاندا لەسەر چەند كاندیدێك بۆ وەزیر لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمان هەریەک سامر غەزبان وەک وەزیری نەوت و فوئاد حسێن وەک وەزیری دارایی و بەنگین ڕێکانی بە وەزیری ئاوەندانکردنەوە و نیشتەجێکردن پەسەندکران.
 
هەروەها دەنگ درا لەسەر هەریەک لە  لوئەی خەتیب، وەكو وەزیری كارەبا، عەبدوڵا لوعێبی، وەك وەزیری گواستنەوە و ساڵح حوسێن، وەك وەزیری كشتوكاڵ، عەلا علوان، وەك وەزیری تەندروستی و ساڵح عەبدولا جبوری، وەك وەزیری پیشەسازی.


 


AM:12:48:25/10/2018