هۆشیار عەبدوڵا: بەخێر هاتنی بەرهەم ساڵح-یان نەکرد

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنە لە بەرپرسانی عێراق دەگرێت، کە لە دانیشطنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نویةەران بەخێرهاتنی سرۆککۆماریان نەکردووە.

هۆشیار عەبدوڵلا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکیدا لە ژێر ناوی (وەک ئەوەی سەرۆک کۆمار لە هۆڵەکدا نەبێت!) کە وێنەیەکی بۆ "سپی" ناردووە نوسیویەتی،"خەلەل بو یا ئەنقەست یا چیی نازانم بەڵام ، نە ئەو گەنجەی کە مەراسیمی دانیشتنی بەخشیینی متمانەی کردەوە و لەسەرەتادا قسەی کرد، نە سەرۆکی پەرلەمان لە کاتی کردنەوەی  فەرمیی دانیشتنەکەدا و نە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراویش لە وتەکەی خۆیدا بە یەک وشە نە ئاماژەیان بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماردا نە لە وتەکانیاندا بەخێرهاتنیان کرد نە باسکرا وەک ئەوەی ئەسلەن حچوری لە  هۆڵەکەدا نەبوبێت".

دەشڵێت، "عادەتەن لە پرۆتۆکۆلاتی رەسمیدا هەم بەخێرهاتنی کۆمەڵیک پۆست و مەقام دەکرێت هەم ئاماژە  بە ئامادەبون و حچوری لانیکەم پۆستێکی وەک سەرۆک کۆمار ئەدرێت".

لە درێژەی نوسینەکەیدا هۆشیار عەبدوڵلا دەلێت، "بیرمە لە دانیشتنی بەخشینی متمانەش بە حەیدەر عەبادی ، سەرۆکی پەرلەمان د.سەلیم لە کۆتایی جەلسەکەدا بەخێرهاتنی دکتۆر فوئادی کرد وداوای لێبوردنی کرد کە لە سەرەتای جەلسەکە  بیری نەبووە".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە کوردە باس لەوە دەکات، "سەرنجێکە دەشێ سادە بێت لای زۆر کەس ، بەڵام  لێکدانەوە و قسەش هەڵدەگرێت".


AM:09:33:25/10/2018