وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند 100 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران دابەشدەکرێت
ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند "لەسەر ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی نەوت، ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم بەڵێندەران کە لە ھەرێمی کوردستان کاریان کردووە".
وه‌زیری دارایی و ئابوورى، ڕاشیگەیاند كه بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، پاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
دەشڵێت "رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن".