بەهۆی لێڵبوونی ئاوەوە، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و بەشێک لە قەزاو ناحیەکان ماوەیەک ئاویان نابێت تا روونبوونەوەی ئاوەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی قەشقۆڵی هەردوو هێڵی یەک و دووی دووکان ــ سلێمانی ڕاگیراون تا روونبوونەوەی ئاوەکە .
ڕوونیشی کردووەتەوە بەو هۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، ناوچەی قڕگە، قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، پیرەمەگرون، تەکێ، ئەڵلایی، گەڕەکەکانی راپەڕين، ناحيەی بەكرەجۆ و تاسلوجە ئاويان نابێت تا ئاسایی بوونەوەی ڕەنگی ئاوەکە.