لە شاری هەولێر خۆپیشاندانە

بەشێک لە دوکانداران و کاسپکارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کە دوێنێ ئاگری گرت، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
 خاوەن دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی ١٠٠ مەتری بەردەم بازاڕەکەیان داخست و داوا دەکەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت.
بەشێک لەو کاسبکارانە باس لەوە دەکەن کە بڕیاردراوە تەنها قەرەبووی خاوەن دوکانەکان بکاتەوە بە بێ ئەوەی قەرەبووی ئەو دوکاندارانە بکرێتەوە کە بەکرێ لەو دووکانانەدا بوو.
بەشێک لە خاوەن دوکانەکانیش نایشارنەوە گومانیان لە سوتانی بازاڕەکەیان هەیە و پێیان وایە شۆڕتی کارەبا نەبووە.



PM:12:00:26/10/2018