سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سێکس کردن(تایبەت بە هاوسەران)
ئەنجامدانی سێکس بۆ هاوسەران نەک هەر بەتەنها بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئارەزووەکانیانە بەڵکوو چەندین سوودی تەندروستی هەیە ، لەگرنگترین سوودەکانیشی ئەمانەن...
ـ یارمەتی بەرگری لەش دەدات: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدانی سێکس یارمەتی لەش دەدات دژی میکرۆب.
ـ لەداوین پیسی دەتپارێزێت، ئەنجامدانی کردای سێکس بۆ هاوسەران یارمەتی دەر دەبێت لەپاراستنیان لە داوێن پیسی ئەمەش وادەکات دووربن لە چەندین نەخۆشی ترسناک وەک ئایدز.
ـ پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە: لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجام دراوە پەستانی خوێنیان بەرزبووە دوای ئەنجامدانی کردار سێکس پەستانی خوێنیان کەم بووەتەوە.
ـ بەشێکە لە وەرزش کردن: ئەنجامدانی سێکس بەمەشقێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ لەش لەبەر ئەوەی لەهەر خولەکێکدا لەش ٥ کالۆری دەسووتێنێت.
ـ ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی دڵ کەم دەکاتەوە: ئەنجامدانی سێکس بەباشی دەتپارێزێت لە تووشبوون بە سەکتە لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی ڕاگرتنی باڵانسی هەردوو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و تێستێسترۆن.
ـ کاریگەری نابێت لەسەر تووش بوونت بە شێرپەنجەی پرۆستات : زۆر شت هەن کە زۆرئەنجامدانیان کاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێ دەهێڵێت بەڵام ئەنجامدانی سێکس زیانی نییە.
ـ یارمەتی نووستن دەدات: دوای ئەنجامدانی سێکس لەش هەڵدەستێت بەدەردانی هۆڕمۆنی پرۆلاکتین ئەم هۆڕمۆنەش بەرپرسە لەحەسانەوەو نووستن.
ـ نەمانی قەلەقی: دوای ئەنجامدانی کرداری سێکس لەش بەشێوەیەکی ئاسایی هۆڕمۆنێک دەر دەدات ئەمەش وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکرێت و قەلەقی نەمێنێت.
سەرچاوە: WebMD
وە: هە-ف
PM:09:52:26/10/2018