پۆلیسی هەڵەبجە...دوو گەنج لەنزیک تەوێڵە کوژران

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لەنزیک شارەدێی تەوێڵە و لەناو خاکی ئێراندا دوو گەنج بە  گوللـە کوژران و تەرمەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە برانە شاری پاوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم لەنزیک شارەدێی تەوێڵە دوو گەنج کوژراون، کە نزیکەی شەش بۆ هەشت گوللـەیان پێوەبووە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو گەنجە خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدا بووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر تەرمی ئەو دوو گەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە براوەنەتەوە بۆ شاری پاوە.



PM:01:43:27/10/2018