هەرێم و بەغدا رێککەوتن لەسەر ناردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهان


حکومەتی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان گەیشتووه‌تە رێکكەوتن، کە نەوتی کەرکووک بە رێگای بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ بەندەری جه‌یهان ھەناردەی تورکیا بکرێت.

کەناڵی کوردستان ٢٤ نزیک پارتی بڵاویکردەوە" وەک یەکەم ھەنگاوی ئەو رێککەوتنە سەرەتا بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوتی کەرکوکی دراوە بۆ ئێران. سەرەتایی مانگی نۆڤمبەر، عێراق بەتەواوی پاشگەزبێتەوە لە رێکەوتنێکی پێشوتری لەگەڵ ئێران، کە رۆژانە 30 ھەزار بەرمیل نەوتی بە تانکەر ھەناردەی ئەو وڵاتە دەکرد.

ئەو کەناڵە باس لەوە دەکات " دواجار بەرپرسانی عێراق لەوە تێگەیشتن کە تەنھا دەروازەی سەلامەت بۆ فرۆشتنی نەوتی کەرکوک ھەرێمی کوردستانە، ھەر بۆیە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم گەشتوونه‌تە رێكکەوتن".

ئەم پەرەسەندنەی هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێم لە کاتێکدایە کە بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمدا ئەمەریکا رێگا لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرێت.



PM:11:13:27/10/2018