سلێمانی...ژنێک بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە ژنێکی تەمەن 33 ساڵانە بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" ناردووە دەڵێت "ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ژنێکی تەمەن 33 ساڵیان بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کرد".

باس لەوەش کراوە "دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار (ش، ک، ع) لەدایکبووی 1985 دەرکرا، دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن".

پۆلیس سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە "ئێستا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (406، کوشتن) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە".



PM:04:25:28/10/2018