خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو (لەنیا عەبدوڵا) قژی خۆی لێکردەوەو بەخشییە تووشبوویەکی شێرپەنجە.
لەنیا عەبدوڵا لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکەی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكم ناسی كه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه قژی له‌ده‌ستدابوو هه‌ستم به‌وه كرد كه قژی منی بینی سه‌یری قژی خۆی كرد و ئه‌یویست قژی وه‌ك ئه‌وه‌ی من بێت، بۆیه منیش قژی خۆم پێی به‌خشی كه ئه‌و به‌شه‌ی قژی ڕاستی خۆم بوو وه‌ك دیاریی هه‌ڵیگرت و به‌شی دووه‌می قژه‌كه‌م كه (سه‌نته‌ری لێوان) بۆی دانابووم، بریاره بۆ قژی ئه‌و دابنرێت .
لەنیا باسی لەوەشکردووە، کە ئه‌و به‌خشینه بوو به پردێك بۆ هاوڕێیه‌تیمان و هیوام وایه به‌م كاره بچوكه خه‌نده‌یه‌كم دروست كردبێت بۆ ئه‌و خانمه ئازایه.
لەنیا عەبدوڵا ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی خوێندووە، لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دووەوە کار ئەکات و لە ڕابردوودا چەندین بەرنامەی بەناوی (لە کوردستانەوە، کورسی سوور، پرسیار گروپ..) پێشکەشکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا نوێترین بەرنامەی بەناوی (پەلکەزێڕینەی لادێ) پێشکەش دەکات.