"کامیل ساڵە" قاێیمقامی کەرکوک لەسەر پشکی پارتی چەند رۆژێکە گەراوەتەوە سەر کارەکەی لە کەرکوک.
سەرچاوەیەک بە سپی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە کامیل ساڵە قائیمقامی کەرکوک گەراوەتەوە بۆ کەرکوک و درێژە بەکاروبارەکانی خۆی دەدات".
رونیشیکردەوە، "ئەوە یەکەم بەرپرسی پارتیئە، کە لە دوای١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گەرابێتەوە سەر کارەکەی".
سەرچەوەکە بۆ سپی باسی لەوەشکرد، کە "تا ئێستا دیار نییە بەپێی چی رێککەوتنێکی پارتی و لایەنی تورکمانی ئەو بەرپرسە گەراوەتەوە بۆسەر کارەکەی".
لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧وە، بەشێكی زۆر لە بەرپرسە حزبی و ئیدارییەكانی كەركوك، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە پارتین، كەركوكیان بەجێهێشت.