خۆشناو ئه‌نوه‌ر لە رانیە ئازادکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ"خۆشناو ئه‌نوه‌ر" کادیری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دوای دوو رۆژ لە دەستگیرکردنی  ئازادکرا.

هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ـی پارتی لە رانیە رایگەیاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 26-10-2018، (خۆشناو ئه‌نوه‌ر) کادیری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی رانیە دەستگیرکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئازادکرا".

ئەو بەرپرسەی لقی 11ـی پارتی لە رانیە لە زاری کەسوکاری کادیرە دەستگیکراوەکەی پارتییەوە بە رووداوی وتووە، "خۆشناو لەنێو زیندانی تاکە کەسی زیندانی کرابوو و تەنانەت ئەشکەنجەش دراوە".

رۆژی 26ی ئەم مانگە لە کاتی نوێژی هەینی خۆشناو ئه‌نوه‌ر، کادیری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە فەرمانی دادگا لەلایەن ئاسایشی سەروچاوە لە سنووری قەزای رانیە دەستگیرکرا.


PM:10:33:28/10/2018