کۆمسیۆن: سبەینێ دادگای پێداچوونەوە بڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، پێداچوونەوە بە ئەنجامی تانەی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی هەرێم تەواو بووەو پێدەچێت سبەینێ رابگەیەنرێت.

شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندم پەیوەندیی کردووە بە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و پێیانوتووە هەموو هەوڵێک دەدەن، بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی ئەنجامی تانەکان تەواو ببێت و، سبەی دووشه‌ممه‌ش بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ده‌دەن".

وتیشی ئەوەشیان پێ وتووە، "هەر سبەینێ دووشەممە  ئەنجامی تانەی لایەنەکانیش یەکلایی دەکەنەوه‌و دواتر ئاڕاستەی کۆمسیۆنی دەکەنەوەو، ئەوانیش لایخۆیانەوە 
رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن، بۆ ئەوەی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت".

رۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و شەوی ٢٠ی تشرینی یەکەمیش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەنجامی كۆتایى هەڵبژاردنی راگەیاند.


PM:11:02:28/10/2018