هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بە تۆمەتی گەندەڵیی 15 ئەفسەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوکیان دەستگیرکردووە، کە کوردیشیان تێدایە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک نەیویست ناوی بهێنرێت بە "سپی" راگەیاند، " بەفەرمانی دەستەی دەستپاکی کەرکوک 15 ئەفسەر، کە پلەی جیاوازی تێدایە لەلایەن پۆلیسەوە تەوقیفکراون تاوەکو کۆتایی بەلێکۆڵینەوەکان دێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەنێو ئەفسەرە دەستگیرکراوەکاندا کورد و عەرەب و تورکمانی تێدایە" .
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان سەرچاوەکە وتی، "پەیوەندی بە دیارنەمانی پارەوە هەیە، کە لەساڵی 2017 ئەم ئەفسەرانە لەلیژنەی کڕینی پێداویستییەکانی پۆلیس بوون".