شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، کەناڵەکەی جێهێشت.
شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی "بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ کارکردنم لە کەنالی ئین ئارتی دوو وەک پێشکەشکار و ئامادەکار لەسەر خواستی خۆم نامەی دەست لەکار کێشانەوەیم پێشکەش کردن".
هەروەها نوسیویەتی سوپاس بۆ هەموو هاورێ و هاوکارانم لەو کەناڵە هەمیشە دڵخۆشبووم بە کارکردن لەگەل کارمەندانی ئەو دەزگایە سەرکەوتن بۆ هەموو هاورێیان و چاوەرێی کاری باشیان لێدەکەم بە هیوام منیش لە رێگەی ئەو شاشەیەوە خزمەتێکم کردبێ بە ئێوەی خۆشەویست.
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێکە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 بوو ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.